نیسان 08, 2024 10:50 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکان لە باکووری سوریا ڕایانگەیاندووە نۆ ملیشیای سەر بە سوپای تورکیا لە شەڕ و پەلامارەکانی ئەمدواییەی باکووری سوریادا کوژراون و حەوتی کەسییان بریندار بوونە.

گرووپی ناسراو بە هێزی ڕزگاریی عەفرین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە لە پەلامارەکانی ئەمدواییەی ئەم هێزانە بۆسەر هێزەکانی سوپای تورکیا و ملیشیاکانی سەر بە ئانکارا لە عەفرین، نۆ ملیشیا کوژراون و حەوت کەسیشیان بریندار بوون.

هێزی بەرگریکاری خۆجێی لە باکووری سووریا هەروەها دوو ترۆمبیل و ماتۆڕێکی سەر بە ملیشیاکانی ژێرفەرمانی تورکیایاشیان لە ناوچەکە تیابردووە.

پەلامارەکانی سوپای تورکیا و ملیشیاکانی سەر بە  ئانکارا بۆ سەر عەفرین و ناوچەکانی دەڤەری ئەم شارە لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا گەلێک زیاتر بووە. 

سەرپەیڤ