نیسان 09, 2024 12:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری سوریا پێیداگرت لە سەر پێویستیی پەرەپێدرانی هاوکاریی هەمەلایەنە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

"بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی دووشەممە هەروەها لە دیداری "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان"ی وەزیری دەروەی ئێران بە لێکدانەوەی گرینگرترین پرسە ناوچەیی و نێودەڵەتییەکان، جەختیی کرد لە سەر پێ و شوێنگرتنی جەنایەتەکەی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل سەبارەت بە  پەلاماردانی بەشی کۆنسوڵیی باڵوێزخانەی ئێران لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" هەروەها ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "فەیسەڵ میقداد" وەزیری دەرەویە سوریا لە دیمەشق بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە جەنایەتی جەنگیی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی سەبارەت بە پەلاماردانی بەشی کۆنسوڵیی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق بە کەرەستەی جەنگیی ئەمریکایی ئەنجام دراوە و ئەمریکایش دەبێ وەڵامدەر بێ، وتی؛ هەرچەن ڕژێمی زایۆنی سزا دەدرێ، بەڵام ڕازی نەبوونی ئەمریکا و دوو وڵاتی ئەورووپایی بە دەرکرانی بەیاننامەیەک بۆ ئیدانەکردنی بنپێکرانی کۆنڤانسیۆنەکانی ڤییەنا، پیشاندەری چراسەوزی ئەمریکا بە ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنییە بۆ ئەنجامدانی ئەم جەنایەتە و ئەمریکا دەبێ وەڵامدەر بێ. فەیسەڵ میقدادیش وتی؛ ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل بنەما و بنچینەی لە سەر ڕکوکین و دەسدرێژی دانراوە و لە پەلاماردانی غەززەیشدا دەستی لە هیچ جەنایەتێک نەگێڕاوەتەوە. 

سەرپەیڤ