بەشار ئەسەد: شەهید ڕەئیسی، کەسایەتییەکی کاریگەر بوو لە ئاستی جیهاندا
سەرۆک کۆماری سوریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ"محەممەد موخبیر" سەرپەرشتی سەرۆک کۆماریی، شەهادەتی ئایەتوڵڵا رەئیسی سەرەخۆشی کرد.
"بەشار ئەسەد" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "محەممەد موخبیر" سەرپەرشتی دەزگەی سەرۆک کۆماریی وتی: خەم و پەژارەی خۆم بەخزمەت جەنابت، ڕێبەری و خەڵکی ئێران ڕادەگەیێنم، شەهید ڕەئیسی، کەسایەتییەکی گرینگ بوو لە ئاستی ناوچەو جیهانداو تەوەری خۆڕاگری، پشتگریی هەمیشەیی ناوبراو لەبیرناکا.
هەروەها پێی داگرت: شەهید ڕەئیسی، هەردەم لەهەمبەر ستەمدا ڕاوەستاو گەلی فەلەستین لە رۆژانی ڕابردوودا، ئەو مەسەلەی لەنزیکەوە هەست پێ کرد، هەردەم بەقسەو بە کردەوە پاڵپشتی تەوەری خۆراگریی و ئارمانجی فەلەستین بوو و جیهان، ئەوەی بەیادگار لە ناوبراو لادەمێنێ.
ئەسەد وتیشی: شەهید ڕەئیسی، کەسایەتییەکی کاریگەری وەک شەهید سولەیمانیە بۆ ئێمەو ناو و یادی، بۆ هەمیشە لە مێشکی خەڵک و دەوڵەتی سوریادا دەمێنێ.
محەممەد موخبیر، سەرپەرشتی سەرۆک کۆماریی وڵاتەکەشمان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای سوپاس وێژیی لە ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی و هەروەها ئامادەبوونی وەڤدی سوری بەمەبەستی بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی ڕابردووی ماڵئاوایی لەگەڵ شەهید رەئیسی ویاوەرانی، وتی: سوریا، هاوبەشی ستراتژیک و دۆست و برادەری هەمیشەیی گەلی ئێرانە.