دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i431514-دەسدرێژیی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_دیمەشق
سوپای سوریا بە هەواڵدەریی سانای راگەیاندووە کە پەلامارەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دەڤەری دیمەشق، سێ شەهید و نۆ برینداری لێکەوتۆتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2024 07:40 Asia/Tehran
  • دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق

سوپای سوریا بە هەواڵدەریی سانای راگەیاندووە کە پەلامارەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دەڤەری دیمەشق، سێ شەهید و نۆ برینداری لێکەوتۆتەوە.

هەواڵدەریی حکومەتیی سوریا ناسراو بە سانا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەیەک لە ئاسمانی دیمەشقی کرد و ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سوپای سوریا خەریکی بەرپەرچدانەوەی پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنییە. ژێدەرێکی ئاگادار لە سوپای سوریادا بە هەواڵدەریی سانای وتووە: نزیکەی کاتژمێر ٢ و پێنج خولەکی نیوەشەوی ڕابردوو دوژمنی ئیسراییلی بە فڕۆکەی جەنگی لە ڕێگای جەولانی داگیرکراوەوە، دەستی دایە کوتانی چەن ناوچەیەکی دیمەشق و دەڤەری ئەم شارە.

هەروەها لەم بەیاننامەی سوپای سوریادا هاتووە: سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەمان بەرپەرچی هەموو مووشەک و درۆنە دەسدرێژکارەکانی داوەتەوە و زۆربەیانی خستۆتە خوارەوە. شایانی باسە ئەم پەلامارەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا بۆتە هۆی کوژرانی سێ  کەسی مەدەنی و بریندار بوونی نۆ کەسیش، هەروەها زەبرێکی قورسیش لە دارایی و سامانی گشتی کەوتووە.