کانونی یه‌که‌م 13, 2024 15:52 Asia/Tehran
  • گۆڕانکاریەکانی سووریا؛ بەردەوامی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی وجمووجوڵی نێودەوڵەتی بۆ قۆناخی گواستنەوەی دەسەڵات

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بە وەبەر دەسڕێژ دانانی فڕگەی سەربازی " ئەلمزەوجبل قاسیون" لە دەمیشق وگردوپەڕی حومس ، پەلامارەکانی خۆیان بۆ سەر سووریا دەسپێکردەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە جمووجوڵی نێودەوڵەتی وعەرەبی بۆ کێشانی ئاسۆی داهاتووی ئەم وڵاتە بەردەوامە.

ژێدەرە هەواڵیەکان ڕاپۆرتیان داکە ڕژێمی زایۆنی ٥٠٠ مەبەست وئامانجی سەربازی لە سەرانسەری سووریا بۆمباران کردووە. هەرلەوحاڵەدا میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند کە فڕؤکە شەڕکەرەکانی ئەم ڕژێمە سیستمەکانی بەرگری سووریایان لە ناوبردووە. ئەم میدیایانە وتیان: سوپای ئیسرائیل ٥٠٠ مەبەستی سەربازی بە هەزاروهەشتسەد بۆمب تەقاندوەتەوە.

وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیش داگیرکردنی بەرزایەکانی ستراتژی جەبەل شێخی لە سووریابە کات وساتێکی مێژوویی گرینگ بۆ ئەم ڕژێمە وەسف کرد.ئیسرائیل کاتس لە بیروڕادەربڕینێکدا ئیدعای کرد:

من وناتانیاهۆ لە بەرزاییەکانی جەولان سەردانمان کرد وچیاکانی حرمون"ی" سووریامان بینی کە دوای ٥١ساڵ کەوتەوە ژێر کۆنترۆڵی ئێمە. ئانتۆنی بلینکێن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکایش لە دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی سووریا وپشتیوانی لە ڕەوتی گوێزرانەوەی سیاسی بە ڕێبەرایەتی خۆدی سووریا، قسەی کرد.

 

 

سەرپەیڤ