ڕژێمی زایۆنی سووریەکانی قونەیتەرەی بە پشتیوانی ئەمریکا ناچارکردن بە کۆچی بە زۆرەملیی
لە درێژەی کەڵکی ناڕەوا وەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە دۆخی ناپاوەجیی سووریا وناتەوانی گروپە چەکدارەکان کە بەرپرسایەتی لە دەمیشقیان گرتووەتە ئەستۆ چ لەباری سەربازی وچ سیاسی ، سەربازانی داگیرکەری ئەم ڕژێمە ، بە ئاوارەوهەڵوەدا کردن وکۆچاندنی بەزۆرەملیی خەڵکی گوندەکانی گردوپەڕی قونەیتەرە ، لە سەرزەوینەکانی سووریا، دەستیان کردووە بە داگیرکاری گەورەو ئاشکرا.
هەروەها کۆڕوکۆمەڵەکانی ڕژێمی زایۆنی بە پێی بڕوای ژنراڵەکانی سوپای داگیرکەری خۆیان ئیدعایان کرد کە لەناوبردنی پەدافەندی ئاسمانی سووریا،هەلی ڕەخساندووە بۆیان ، بۆ دەسدرێژی وپەلاماربۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکیەکان لە ناو خاکی ئێران . لەلایەکی تر هەموو جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەناو خاکی سووریا، بۆ وێنە بۆمباران ، داگیرکاری وکۆچاندنی بە زۆرە ملیی وئاوارەکردنی خەڵکی ئەم وڵاتە، لەلایەن "جیک سالیوان " ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی ئەمریکا وئانتۆنی بلینکێن ، وەزیری کاروباری دەرەوە کەوتووەتە بەرپشتیوانی موتڵەکی ئەمریکا .
لەحاڵێکدا کە ڕژێمی زایۆنی لە دۆخی شڵەژاوی ئاسایشتی ونەبوونی سەقامی ناوچەیی بۆ لەناوبردنی بارستاسەربازیەکانی سووریا وپیشگیری کردن لە دامەزرانی سوپای بەهێزی سووریا لە داهاتوو کەڵکی ناڕەوا وەردەگرێت، دوخێک کەئەم وڵاتە دوای کەوتنی حوکومەتی بەشارئەسەد تیدا بەسەر دەبات وبەسەرنج دان بە کێشە وئاستەنگەکانی بەردەم ئەو گروپە چەکدارانەی کە کاروباری سووریایان گرتووەتە دەس ، وهەرکام وابەستەی وڵاتێکی دەرەکی وناوچەیین ، وهیچ غیرەتیکیان سەبارەت بە داگیرکاری وڵاتەکەیان نیە، هەروەها هێشتا نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر هەمووخاکی سووریا پەرە پێ بدەن . ... ئەمانە وزۆربابەتی ترهەن کە پیشدەگرن بە هەرجۆرە کاردانەوە نیشان دان لە هەمبەر ڕژێمی زایۆنی لە لایەن ئەم گروپە چەکدارانەوە.