کانونی دوھەم 17, 2025 15:32 Asia/Tehran
  • بەقایی : ئێران وڕووسیابە بانگهێشتی حکومەتی سووریا بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم هاوکاریان کرد

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە لەبارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی سووریا وتی: هاوکاری ئێران وڕووسیا بە بانگهێشتی حکومەتی کاتیی سووریا بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم وتوندڕەویی خوازی توندئاژویانە کەهەڕەشە لەناوچە دەکات ، ئەنجام بوو.

بەقایی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سپۆتنیکی ڕووسیا وتی: ڕۆژبۆ ڕۆژ لەسەر گرینگایەتی بریکس وڕێکخراوی هاوکاری شانگهای زێدەتر دەبێت.

ئەم دوو کۆگەیە لە بێ کەڵک کردنی بایکۆتەکانی ڕۆژئاوا کارێگەریان هەیە . بەقایی لە وەڵام بە پرسیاری سپۆتنیک لە بارەی هاوکاریە هاوبەشەکانی ئێران وڕووسیا بۆ بەرنگاربوونەوەی بایکۆتەکان وسیاسەتە یەک لایەنە خوازانەکانی ڕۆژئاوا وتی:

ئێمە لەگەڵ ڕووسیا هاوکاری دوولایەنەی بەربڵاومان لە پێناوی بەرژەوەندی بەرامبەری ئابووری دوو نەتەوە هەیە ولەئاستی ڕێکخراوەکان وکۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی لەوان ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یش بۆ بەرنگاربوونەوەی برەوپیدان بە نۆرمەکان وچەمکی دژبە یەک بەبنەمای جاڕنامەی نەتەو ەیەکگرتووەکان ڕاوێژکاری نزیکمان هەیە.

دامەزرانی" دوستانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان" یەکێ لەودەستپێشخەریانەیە کە ژمارەیەکی جیی سەرنج لە وڵاتانی لەدەوری یەک کۆکردوەتەوە ولەبواری ئاسایی کردنەوەی مافەوانی – نێونەتەوەیی بۆ پاسەوانی کردن لەیاساووڕێسای مافەوانی نێودەوڵەتی چالاکە.  ناوبراوپیداگرت: ڕووسیا دەورگیڕی گرینگ وکارێگەرلە ئاستی نێونەتەوەییە ولە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئش دەوری گرینگی هەیە ودەیشیبێت. لە پێوەندی لەگەڵ سووریا ، ئێران وسووریا بەپیی داواکاری وبانگهیشتی حکومەتی کاتیی سووریا ، هاوکاری نزیکی بۆ بەرنگاربوونەوەی پەرەی تیرۆریسم وتوندڕەوی خوازی لەو وڵاتە ولەناوچە هەبووە.

 

سەرپەیڤ