کانونی دوھەم 26, 2025 18:17 Asia/Tehran

هەسەدە ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێزەکانمان دوێنێ هێرشێکی چەکدارانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان لە گوندی خربە زەماڵا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج بەرپەرچ دایەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند؛ بە هۆی ئەو شەڕ و پیکدادانەی لە نێوان هێزەکانی ئێمە و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا ڕوویدا، ٤ چەکداری سەر بە ئانکارا کوژران و ٥ کەسیشیان بریندار بوون و ئەو باقی هێزەکانیان لە بەرەکانی شەڕ هەڵهاتن.

هەسەدە رایگەیاندووە؛ هەروەها ٢ درۆنی تەقەمەنی هەڵگری هێزەکانی سەر بە ئانکارامان خستۆتە خوارەوە". لە بەیاننامەکەی هەسەدەدا هاتووە: لە بەرەیەکی دیکەوە دەوروبەری بەنداوی تشرین بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپ و چەکی قورس تۆپباران کرا. فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حکومەتی تورکیا بەنداوی تشرینی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ئیشکگرێکی بەنداوەکە کوژراو و ١٢کەسی دیکەش بریندار بوون"

لە شارۆچکەی دێر حافر فڕۆکەکانی سەر بە تورکیا خاڵێکی هێزەکانمانیان لە ناوچەکە بۆردومان کرد  کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە جەکدارێکی هەسەدە کوژرا و سێ چەکداری دیکەش برینداربوون.

هەسەدە وتیشی: لە بەرەی پردی قەرەقۆزاق هێزەکانی ئێمە وەڵامی هێرشەکانی سوپای تورکیایان دایەوە. هەروەها هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر مۆڵگەی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە کێوی خودا و پارکی گوندی قەبر ئیمۆ.  بە پێی ئامارە بەراییەکان لە گوندی قەبر ئیمۆ ٢ هێزی سەر بە تورکیا کوژراون و ٤ چەکداری دیکەیش بریندار بوون. لە شەڕ و پێکدادانەکانی کێوی خودایشدا  ١٤ میلیشیای سەر بە تورکیا کوژران کە یەکێکیان سەرکردەیەکی گروپی ئەل حەمزات بوو. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی بیر حسۆ و چوارڕێیانی بیری قرەقۆزاق و گوندەکانی خەسەق و مەلهایان بۆردومان کرد، بەڵام هیچ زیانێک نەکەوتووتەوە".

شایانی باسە لە پەلاماری شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بنکەیەکی ڕاگرتن و پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی لە ناوچەی مەخروم لەسەر ڕێگای جادەی ئەلئەبییەزیش هێزێکی ئاسایشی ناوخۆیی کوژرا و هێزێکی دیکەیش بریندار بوو. تیرۆریستانی داعش هەروەها پەلاماری بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی هەسەدەیان دا لە گوندی ئەلحنوە سەر بە شارۆچکەی "تەل حەمیس" کە ئەو پەلامارە شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی داعشی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ