کانونی دوھەم 29, 2025 15:00 Asia/Tehran
  • دیداروچاوپێکەوتنی شاندێکی ڕووسیایی لەگەڵ جولانی

حکومەتی ئینتقالی سووریا: ڕووسیا بۆ بۆژاندنەوەی پێوەندیەکان، دەبێ هەڵەکانی ڕابردووی قەرەبوو بکاتەوە

ئیدارەی فەرماندەی سووریا ڕایگەیاند کە ڕووسیا دەبێ بۆ بۆژاندنەوەی پێوەندیەکان، هەڵەکانی ڕابردوو قەرەبوو بکاتەوە. بەگیڕانەوە لە ئەلعەرەبیە، ئیدارەی فەرماندەیی سووریا ڕایگەیاند کە شاندێکی ڕووسی بە سەرۆکایەتی " میخائیل بوگدانوف" نوێنەری تایبەتی ڕووسیا لەکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، سەفەری کرد بۆ دەمیشق ولەسەر داکۆکی وپشتیوانی مۆسکۆ لە گۆڕانکاریە پۆزتێڤ وئەرینیەکانی ئێستاکە لەسووریا جەختی کردووە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: باس ووتووێژی ئەم دیداروچاوپێکەوتنە لەسەر پرس ومەسەلەی سەرەکی وکلیدی، لەوان ڕێزوحۆرمەت بە سەروەری ویەکپارچەیی خاکی سووری چڕبوویەوە.

ئیدارەی نزامیی سووریا ڕایگەیاند : شاندی ڕووسی لەسەر داکۆکی وپشتیوانی خۆی لە گۆڕانکاریە پۆزتیڤ وئەرینیەکان لە سووریا جەختی کرد.

بەپیی ئەم ڕاپۆرە حکومەتی کاتیی سووریا وتی: لە شاندی ڕووسیایی داوامان کرد کاروکردەی وەک قەرەبووکردنەوەی زیان وخەساروئاوەسانکردنەوەکان ئەنجام بدات. ئەشرع لەم دیدارەدا بە شاندی ڕووسی وت کە دەبێ ڕێزبگرن لە ئیرادەی خەڵکی سووریا . بەرلەمەیش بوگدانوف دوای دیدارلەگەڵ کاربەدەستانی سووریایی لە دەمیشق وتبووی کە دوو وڵات وتووێژی زۆرتر لە بارەی بنکە وپێگەکانی سەربازی ڕووسیا ئەنجام ئەدەن . ناڕازیانی چەکدار لە سووریا بەیانی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ کۆنترۆڵی دەمیشقیان گرتە دەس ودوای ئەوە فەرماندەیی سوپای سووریا یش لە بەیاننامەیەکدا ، کەوتن وڕۆخانی حکومەتی بەشاری ئەسەدی ڕاگەیاند.

 

 

سەرپەیڤ