شوبات 14, 2025 16:27 Asia/Tehran
  • مەرجی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا بۆ کورد

بەرپرسێکی حکوومەتی کاتی سووریا ڕایگەیاند: تا ئەوکاتەی هەسەدە چەکیان هەڵگرتبێت، لە چوارچێوەی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا نابن.

حەسەن دغێم، وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"تاوەکو ئەوکاتەی هەسەدە چەکیان هەڵگرتبێت لە چوارچێوەی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا نابن".جەختیشی کردەوە کە "هیچ گرووپێک کە چەکدار بێت لەچوارچێوەی کۆنگرەکەدا جێی نابێتەوە".

ناوبراو وتیشی: "لیژنەکە رەچاوی هەمەڕەنگی سووریا و دیالۆگی ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان دەکات، نەک نمایشی سەربازی. هیچ دەرفەتێک بۆ تائیفەگەری نییە لە کۆنگرەکەدا و ئامانجمان پاراستنی یەکپارچەیی خاک و گەلی سووریایە".

ڕۆژی چوارشەممە، لیژنەیەێکی حەوت کەسی بۆ ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا پێکهێندرا، بەڵام هیچ کوردێک لە لیژنەکەدا نییە.

سەرپەیڤ