سووریا هەواڵی دەسگیرکرانی یەکێ لە سەرکردە پلەبەرزەکانی داعشی دا
هێزە ئاسایشتیەکانی دەوڵەتی ئینتقالی سووریاشەوی شەممە ڕایانگەیاند کە یەکێ لە فەرماندە پلەبەرزەکانی داعش وبەرپرسیی گەڵاڵەڕێژی وجێبەجێ کردنی هەڵمەتەکانی تیرۆریستی لە سووریایان دەسگیر کردووە .
هەاڵدەری ڕەسمی سووریا " سانا" ئەم کاربەدەستە هەواڵگریەی سووریابە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵەوتی کە ئەم سەرکردەپلە بەرزەی گروپی تیرۆریستی داعش کە ناوی ئەبو حارس عێراقیە، لە دامەزراوەی ئەم گروپە بە ناوی "ولایەتی عێراق" پلە وپیگە گرینگەکان لەوان بەرپرسایەتی بەشی کۆچبەرانی لە ئەستۆ دا بووە.
بەپیی ئەم ڕاپۆرە ناوبراو هەروەها بەرپرسایەتی ئامادەکردن وگەڵاڵەڕێژی ژمارەیەک لە هەڵمەتە تیرۆریستیەکان وتیرۆرکان، لەوان تیرۆری میسرجەبوری ، لە فەرماندە سەربازیە پلە بەرزەکانی هەتەشە واتە تەحریروشامی بە ناوئەبو ماریە قەحتانی ئەنجام داوە.سانا نووسیی: گروپێک کە پیشتر نەخشە وپلانیان بۆ پەلامار کردنە سەرگڵکوی سەییدە زەینەب لە دەمیشق پۆچەڵ کرابووەوە، لەژێر فەرماندەیی ڕاستەوخۆی ئەبو حارس عێراقی چالاکی دەکرد.