پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا
ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا " سینتکام " لە بەیاننامەیەکدا ئیدعای کرد کە کاربەدەستێکی پلە بەرزی ماڵیی ولۆجستیکی ڕێکخراوی تیرۆریستی "حراس ئەلدین " سەربە ئەلقاعیدە لە ڕەوتی پەلامارێکی ئاسمانی دروست لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوشت.
ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیی: ئەم پەلامارە ئاسمانیە بەشێکە لە وادە وبەڵێنی بەردەوامی سێنتکام هاوڕێ لەگەڵ شەرێکەکانی لە ناوچە ،بۆ تێکدان ودابەزاندنی هەوڵ وتەقالای تیرۆریستەکان بۆ گەڵاڵەڕێژی ، ڕێکخستن وئەنجام دانی پەلامارلەدژی کەسانی ناسەربازی وکارمەندانی سەربازی ئەمریکا ،هاوپەیمانەکانی ئێمە وشەرێکەکانمان لە سەرانسەری ناوچە واوەتر لەو. گروپی " حراس ئەلدین " یەکێ لە گروپەکانی سەربە ئەلقاعیدەیە کە لە ئیدلیب وگردوپەڕی چالاکی دەکات وژماری ئەندامەکانی لەنێوان سێ هەزارهەتا پێنج هەزار مەزەندە دەکرێت کە زۆربەی لە وڵاتانی دەرەوەیی چۆن عەرەبستانی سەعودی ، میسر،ئەردەن ، مەراکیش وتونیس پەیوست بوون بەم گروپەوە.