پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ئیدلیبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i436080-پەلاماری_ئاسمانی_ئەمریکا_بۆ_سەر_ئیدلیبی_سووریا
ژێدەرەهەواڵیەکان ڕاپۆرتیان دا کە هاوپەیمانی ئەمریکایی ترۆمۆبیلێکیان لە باکووری پارێزگەی ئیدلیبی سووریا داوەتە بەر دەسڕێژ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2025 09:37 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ئیدلیبی سووریا

ژێدەرەهەواڵیەکان ڕاپۆرتیان دا کە هاوپەیمانی ئەمریکایی ترۆمۆبیلێکیان لە باکووری پارێزگەی ئیدلیبی سووریا داوەتە بەر دەسڕێژ.

بە پیی ڕاپۆرتی میدیا سووریەکان، لەم پەلامارە ئاسمانیە کە بە درۆنێک ئەنجام بوو ترۆمۆبیلێک لە نزیک گوندی قاح لە ناوچەی ئەلدانا درایە بەر دەسڕێژ.

سەرچاوە هەواڵیەکان لە کوژرانی لانی کەم یەک کەس لەم پەلامارە هەواڵی دا. هەتا ئێستاکە شوناسیی تاکیی کوژراو ڕانەگەێندراوە.

یازدەی ڕێبەندانیش فەرماندەی گروپی تیرۆریستی بەناو " پارتی ئیسلامی تورکەمەنستان " لە گروپە تیرۆریستە هاوپەیمانەکانی بەرەی نوسرە لە باکووری سووریا لە پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا بۆ گردوپەڕی ئیدلیب کوژرابوو. میدیا سووریەکان شوناسی ئەم کەسەیان " ئەبو دەجانە ئەلترکستانی " ڕێبەری پارتی ئیسلامی تورکەمەنستان ڕاگەیاند بوو.