گاردییەن: داعش خەریکە لە سوریا دەبووژێتەوە
ڕۆژنامەی گاردییەن لە ڕاپۆرتێکدا وشداری داوە لەحاند جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەوڵیان بۆ سەرلەنوێ هێز کۆکردنەوە و بووژاندنەوەی خۆیان.
ڕۆژنامە ئینگلیزیی (گاردییەن) لە زاری بەرپرسی بەندیخانەیەک لە حەسەکەدا ڕایگەیاندووە، داعش ڕووخانی حکوومەتی ئەسەدی وەک هەلێک قۆستۆتەوە و دەستی گرتووە بەسەر ناوچەیەکی زۆردا، هەروەها چەک و کەرەستەی جەنگی زۆریشی دەست کەوتووە.
بەرپرسی ئەم بەندیخانەیە هوشداری داوە کە داعش ئارام و لەسەرەخۆپ خەریکی بنیاتنانەوەی خۆی و هێزگرتنەوەیە، بەندیخانەش یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانیان دەبێت.
لە کاتێکدا کاربەدەستانی کوردی سووریا نزیکەی 65000 تیرۆریستی داعش و کەسوکارییان لە بەندیخانە و لە ئۆردوگاکاندا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگرتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نیگەرانن کە داعش ئەو بۆشاییە ئەمنییەی ئێستا بقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی ئەو بەندیخانە و ئۆردوگایانە و تیرۆریستانی داعشی و کەسوکارەکانیان بەردەن.