باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا : بەشار ئەسەد ڕادەس ناکەێن
دوابەدوای داواکاری فەرمی سەرۆکی حکومەتی سووریا بۆ ڕادەسکرانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە، باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا بە هەڵوێست گرتنی پتەو ڕایگەیاند کە ئەسەد هیچ مەرجێک لە پەنابەریەتی خۆی بنپێنەکردووە وڕادەس کرانی بە دەمیشق لە فەرمانی کاری موسکۆ دا نیە.
دوای ناردنی داواکاری رەسمی لە لایەن " جۆلانی" فەرماندەی تەحریری شام وسەرۆکی کاتی ئنتقالی سووریا بۆ موسکۆ بۆ ڕادەس کرانی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە کاربەدەستانی ڕووسی بە شێوەی ئاشکرا ئەم داوکاریانەیان ڕەت کردوەتەوە. " ئالپروس کوترئاشوف" باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا لە وتووێژێکی میدیایی ڕایگەیاند: یەکێ لە مەرجەکانی نیشتە جێکرانی بەشار ئەسەد لە موسکۆ . خۆ بواردن لە هەرجۆرە چالاکی میدیایی وسیاسیە وهەتا ئەم کاتە ، هیچ جۆرە گزێکاری وبەلاڕێداچوون لە لایەن ناوبراوەوە ئەنجام نەبووە. ناوبراو بە ئاماژەدان بەمەکە ڕادەس کرانی بەشار ئەسەن بە ڕای موسکۆ هیچ کێشەیەکی نیە ، جەختی کرد کە ڕووسیا هەروا بە بنەمای پەنابەریەتی بەخشراو پێبەندە . ڕوێترز سەرەتای ڕێبەندانی ١٤٠٣ بە گیڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگای سووری ڕایگەیاندبوو کە جۆلانی لە ڕووسیا داوای کردووە هەتا بەشار ئەسەد ڕادەستی دەمیشق بکات. ئەم سەرچاوەیە وتی: تەنیا ڕێککەوتنێک کە لە نێوان دەمیشق وڕووسیا ئەنجام بووە ، درێژەی لێکدانەوەکان ووتووێژەکانە .