هاوپەیمانی ئەمریکایی بنکەیەکی تر لە بەنداوی تشرین لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دادەنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i438045-هاوپەیمانی_ئەمریکایی_بنکەیەکی_تر_لە_بەنداوی_تشرین_لە_ڕۆژهەڵاتی_حەلەب_دادەنێ
گرووپێکی چاودێری مافی مرۆڤ کە لە سوریا چالاکە، باسی پلانی ئەمریکای کردووە بۆ دانانی بنکەیەکی سەربازیی دیکە لە سوریادا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 18, 2025 13:36 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانی ئەمریکایی بنکەیەکی تر لە بەنداوی تشرین لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دادەنێ

گرووپێکی چاودێری مافی مرۆڤ کە لە سوریا چالاکە، باسی پلانی ئەمریکای کردووە بۆ دانانی بنکەیەکی سەربازیی دیکە لە سوریادا.

ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای کردووە کە ئەمەریکا کەرەستە سەربازییەکانی لە بنکەکانی ئەلعومەر و کۆنیکۆ لە ناوچەکانی دەڤەری دێرەزورەوە دەگوازێتەوە بۆ بنکەی ئەشەدادی، لە چوارچێوی دانانی بنکەیەکی سەربازیی دیکە لە دەوروبەری بەنداوی تشریندا کە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەلەب هەڵکەوتووە.

ئەم گرووپەی بەرگریکاری مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی گەورە لە سوریا لە نزیک بەنداوی تشرین لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەلەب.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە سەرچاوە ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە حکومەتی ئەو وڵاتە بەنیازە ژمارێک لە هێزەکانی لە سوریا بباتە دەرەوە.