ڕەمزوڕازی سەقامگیربوونی هەمدیسانی هێزە ئەمریکیەکان لە حەسەکە
هێزە ئەمریکیەکان جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی سەقامگیر کردنی هەمدیسانی سەربازی خۆیان لە سووریا وهەروەها گواستنەوەی هێزەکان وکەرەسەو ئامێر لە پیگە وناوەندەکانی دەیروزۆریان بۆ شوێنە تازەکان لە حەسەکە وگردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب دەستپێکرد.
پێنتاگۆن ئەم کارەی نەرمی نواندنی ئۆپراسیۆنی وپیشاندەری گۆڕانی تاکتیکی وەسف کرد کە بە حکومەتی سووریا ئیزن ئەدات دزەکردنی خۆلە ناوچە دەوڵەمەندەکان لە نەوت وگاز پەرە پیبدات.
واشنتۆن خەرێکی هەوڵ وتەقالا بۆ دامەزرانی پیگەی سەربازی گەورە لە نزیک بەنداوی تەشرین لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب و ٩٠ کیلومێتری ئەم شارە ستراتژیکەیە. چاودێران دامەزرانی ئەم بنکە لە گردوپەڕی ڕۆژهەلاتی حەڵەب بە بەشێک لە تاکتیکی تازەی هێزە ئەمریکیەکان لە سووریا ئەزانن چونکە واشنتۆن لە هەوڵ دایە بە پەرەپیدانی دزەی خۆی لە سەانسەری خاکی وڵاتی سووریا، بوونی لە شوێنە بچوکەکان بە سەقامگیر کردن لە بنکە وپیگە گەورەکان جێگیر بکات کە لە ڕەمیلانی سووریا دەستپێدەبێت لە بنکەی بەنداوی تەشرین تێدەپەڕێت ولە کۆتاییدا دەگاتە بنکەیەک کە بڕیارە لە ئەلدەمیر لە گردوپەڕی دەمیشق هەتا ئەلتەنەف سێ گوشەی سنووری سووریا وعێراق وئەردەن دروست بکرێت.