May 19, 2025 17:57 Asia/Tehran
  • هۆشداری عێراق سەبارەت بە بنکەی نهێنی ڕاکێشانی تیرۆریستان لە سوریا

نوێنەری هاوپەیمانی فەتحی عێراقی هۆشداری دا سەبارەت بەو سیناریۆ مەترسیدارانەی کە لە زیندانەکانی شوێنی ڕاگرتنی ئەندامانی داعش لە سوریادا دروستی دەکەن.

محەممەد ئەلبەلداوی، نوێنەری هاوپەیمانی فەتحی عێراقی جەختی لەوە کردەوە، ئەو زیندانانەی کە  ئەندامانی  داعشیان تێدایە لەناوخاکی سوریا، هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە و بەردەوام بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دێنە ئەژمار. ئەو پەرلەمانتارەی عێراق  وتیشی : ئەو زیندانانە کە سەدان تیرۆریستی داعشی تێدایە لە ناوچەکانی باکووری ڕوژهەڵاتی سووریا و بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزە ناوخۆییەکان و هێزەکانی ئەمریکاوە کۆنترۆڵکراون   بوونەتە مۆڵگەی نهێنی بۆ وەرگرتنی تیرۆریستان  . ئەلبەلداوی  وتی: نەبوونی ئاسایش لە ناو ئەو زیندانگەلە ، لەگەڵ لاوازی چاودێری نێودەوڵەتی، سیناریۆی مەترسیدار بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکیی تیرۆریستییەکان لە ناوخۆی عێراقدا دروست دەکات.

سەرپەیڤ