ئەمریکا پێگە وبنکە سەربازیەکانی خۆی لە سووریا بۆ یەک پیگە دائەبەزینێت
کاربەدەستی پلەبەرزی ئەمریکایی ڕایگەیاند کە واشنتۆن بەنیازە بوونی سەربازی خۆی لە سووریا بگەینیتە ئاستێکی کەم وپێگە وبنکە سەربازیەکانی خۆی بۆ یەک بنکە ویەک پێگە دابەزینێت.
بەپیی کەناڵی تورکیەیی ئای ئین تی وی ، توماس باراک باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا کە مانگی ڕابردووی زایینی وەکوو نێردەی تایبەتی ترامپ لە کاروباری سووریا دانرا لە وتووێژ لەگەڵ ئەم کەناڵە تورکە وتی: سیاسەتە کانی ئێستاکەی ئێمە لە هەمبەر سووریا هاوشێوەی سیاسەتەکانی ١٠٠ ساڵی ڕابردوونابێت، چۆنکە ئەو سیاسەتانە کارساز نەبوون. ئەم کاربەدەستە ئە مریکاییە لە بارەی " سەقامگیر کرانی هەمدیسانی بوونی ئە مریکا لە سووریا وتی: ئێمە لە هەشت پێگەی سەربازی ل تەنیا یەک پێگەمان دەمینێت. وتیشی: ئەم کارە خەرێکی ئەنجام بوونە ووتیشی شەریکە ناوچەییەکانی واشنتۆن دەبێ لە داڕشتە ئاسایشتیە تازەکان بۆ سووریا بەشداری بکەن و"پرس" تێکەڵ کردن وئاوەزمەند بوونی هەمووانە. ڕوێترز هەروەها بە گیڕانەوە لە دوو سەرچاوەی نزیک بە وەزاڕەتی بەرگرت سووریا ڕاپۆرتی دا کە ئەحمەد شەرع وکەسانی دەوروبەری بە لایەنە ڕۆژئاواییەکان وتوویانە کە ڕاکێشانی شەڕڤانانی بیانی لە سوپای سووریا ، مەترسی ئاسایشتی کەمتر لەچاو ڕزگارکردنیان هەیە چۆنکە ئەگەروانەبێت ئەگەریی هەیە پەیوەست بن بە ئەلقاعیدە یا داعشەوە. نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا پیشتر لە دیدارلەگەڵ سەرۆکی کاتی سوویا لە دەمیشق جەختی کرد کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە زوویی ڕادەگەینێت کە سووریا وڵاتی لاگری تیرۆریزم نیە. توماس باراک ڕایگەیاند : واشنتۆن خوازیاری ئاشتی نێوان سووریا وئیسرائیلە وئەم کێشەیە چارەسەردەکرێت بەڵام دەبێ وتووێژی لەسەر بکرێت.