ته‌مووز 18, 2025 16:47 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی شەڕ و پێکدادان لە باشووری سوریا/ وشداری ناوەندە ئیسلامییەکان لەحاند مەترسیی پارچە پارچەکرانی ئەم وڵاتە

هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕوپێکدانی چەکدارانە لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری سوەیدا، ناوەندە ئیسلامییەکان خوازیاری یەکێتی و یەکدەنگی ناوخۆیی لە سوریا و بەرەنگاربوونەوەی ئەو پلان و بەرنامەگەلەی بوون کە بەنیازی پارچە پارچەکردنی خاکی ئەم وڵاتەن.

لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی باشووری سوریادا ژێدەرە خۆجێییەکان باسی بەردەوام بوونی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزی چەکدارەکانی سەر بە عاشیرەتەکان و ئەندامانی کۆمەڵگای درۆزی لە میحوەرەکانی دەڤەری شاری سوەیدایان کردووە. هەروەها بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ هێزەکانی سەربە هۆز و عەشیرەتەکان توانیویانە دەست بگرن بە سەر چەند گوندێک لەسەر ڕێگای دیمەشق بەرەو سوەیدا. ئەم هێزانە دەستیشیان گرتووە بە سەر بازگە و دەروازەکانی چوونەدەر و هاتنە ناوەوەی شاری سوەیدایش،.

هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی شەڕ و پێکدادانەکان زیاتر لە ٢١ ناوەندی ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی هاوبەش دەستدرێژیی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریایان بە تووندی شەرمەزار کردووە و بە پێداگری لەسەر پێویستیی پاڕێزرانی یەکدەنگی و یەکپارچەیی نیشتمانی داوایان لە هەموو گرووپە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئایینییەکانی سوریا کردووە بەرامبەر بە مە ترسییە بیانی و ناوخۆییەکان بە تایبەت داگیرکاری ڕژێمی ئیسرائیل یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن.

سەرپەیڤ