فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی سوەیدا: پێویستە هێزە ناوخۆییەکان یەکبگرن و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان پشتیوانی بکەن
فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی سو ه یدا داوای هاودەنگی وهاوکاری نێوان نێوان هێزە چەکدارەکان و دامەزراوە مەدەنی و ئایینییەکان بۆ دامەزراندنی ئاسایش و ئارامی لە سویدای کرد، و هەروەها داوای لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بەرپرسیارێتی مرۆیی خۆیان بەرامبەر بە خەڵکی ئەم شارە جێبەجێ بکەن.
تاریق ئەلشەوفی، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی سویدا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە سەرجەم هێزە چالاکەکان و گروپە چەکدارەکان و کەسایەتییە مەدەنی و ئاینییەکانی ناوچەکە کرد کە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ دامەزراندنی ژیانی ئەمن و ئارام لەم شارە و گوندەکانی دەوروبەری. تاریق ئەلشوفی هەروەها داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی فریاگوزاری و تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بەرپرسیارێتی مرۆیی خۆیان بەرامبەر بە خەڵکی سویدا جێبەجێ بکەن و لە سیاسەتی توندوتیژانە بیانپارێزن و هەنگاوی خێرا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری پزیشکی و مرۆیی بەپەلە بگرنەبەر. هەروەها شێخ مەروان ڕزق، یەکێک لە گەورە پیاوانی کومەڵگای دروزیەکانی سوئ ه یدا ، بەتوندی ڕەخنەی لە هێرشە کوشندەکانی هێزەکانی جۆلانی گرت و داوای جێگیرکردنی سەربازیی لامەرکەزی لە سوریای کرد ناوبراو جەختیشی کردەوە کە خەڵکی سویدا خوازیاری ئاسایش و ئاشتی و بەشداری ڕاستەقینەیە لە بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆیی لە چوارچێوەی سووریای یەکگرتوو بەڵام لامەرکەزین. شێخ مەروان ڕزق بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی جولانی و میلیشیاکانی سەر بە هێزەکانی بۆ سەر ناوچەکانی دروزی نشین ، لەوانە سویدا، وتی: "لەم هێرشانەدا زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەس کوژراون. هەروەها چەکدارە ناوخۆییەکان بەرەنگاری ئەو هێرشانە بوونەتەوە و شەڕی توند ڕوویانداوە. بە ئاماژەدان بە هەوڵی هێزەکانی جولانی بۆ چوونە ناو سویدا بە هەزاران سەرباز و تانک و زرێپۆش و هەوڵەکانیان بۆ تاڵانکردن و لەناوبردنی موڵک و ماڵی گشتی، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەنگاو بنێن بۆ وەستاندنی کوشتنەکان.