بەرواری بەڕێوەچوونی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای کەوتنی ڕژێمی ئەسەد ڕاگەیێندرا
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی سوریا بەرواری بەڕێوەچوونی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی ڕژێمی جۆلانی لە مانگی سێپتامبر ڕاگەیاند.
محەممەد تەها ئەلئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی سوریا ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دەسەڵاتداریەتی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ی سێپتامبری داهاتوو بەڕێوە بچێت. ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک گۆڕان کراوە لە سیستەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریادا کە بە ئاگاداریی جۆلانی سەرۆکی حکومەتی کاتیی ئەو وڵاتە راگەیێندراوە. ئەلئەحمەد باسی کرد لە زیاد بوونی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی سووریا لە 150 کورسییەوە بۆ 210 کورسی و ڕایگەیاند، بە پشت بەستن بە سەرژمێری ساڵی 2011 پشکی پارێزگاکان زیاد دەکات. کاندیدەکان یەک هەفتەیان ماوە بۆ خستنەڕووی بەرنامەکانیان، دوای ئەوە دیبەیت بەڕێوە دەچێت .