تێکەڵچوونی توند لە سوەیدا و تیرۆر لە دەمیشق
ئاب 03, 2025 15:34 Asia/Tehran
سەرچاوە سووریەکان لە تیکەڵچوونی توند لە گردوپەڕی سوەیدا هەواڵیان دا.
ئەم سەرچاوانە لە کوژران وبرینداربوونی هەشت کەس لە ڕەوتی ئەم تیکەڵچوونانە کەلە مێحوەری حەدید لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای سوەیدا ڕووی دا، هەواڵیان دا.
هاوکات سەرچاوە هەواڵیەکان ئاماژەیان دایە کوژرانی دەرۆزیەک لە گەڕەکی ئەلتەزامن لە دەمیشقی پێتەختی سووریا.
ئەم گەنجە دەرۆزیە بە زەبری گوللەی کەسانی چەکداری نەناسراو کوژرا. ئەم گۆڕانکاریانە لە حاڵێکدا ڕوودەدات کە سووریا لە شڵەژاوی لە ڕەنج وئازاردایە وکەسانی چەکدار لە سێبەری نەبوونی سزادان ویاساوڕێسای پیشپێگرانە دەس ئەدەنه قەڵاچووکردن وتیرۆروکوشت وبڕ.
لە سەرەتای ئەمساڵی زایینی نزیک بە ٩٠٥ کەس کوژراون .