هێزەکانی جۆلانی پەلاماری هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیان دا
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک رایانگەیاند؛ دەس و پێوەندییەکانی سەر بە جۆلانی سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا ، پەلاماری پێگەکانی هەسەدەیان دا.
. هەسەدە ڕایگەیاند کە پەلاماری هێزەکانی سەر بە حکومەتی جۆلانی بۆ سەر پێگەکانی لە گوندی "الئیمام" لە ناوچەی دێر حافری پووچەڵ کردووەتەوە. هەسەدە جەختی لەوە کردەوە کە دیمەشق بەرپرسیارە لەم کارانە و هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا ئەمڕو لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی ڕەوا. هەروەها روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند کە سوپای حکومەتی کاتیی ئەو وڵاتە ڕێککەوتنی ئاگربەسی پێشێل کردووە و هێرشی توندی بۆسەر چەند پێگەیەک لە ڕیفی ڕۆژهەڵاتی حەلەب ئەنجامداوە. "مەزڵووم عەبدی"، فەرماندەی هەسەدە ، پێشتر ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بۆ یەکخستنی 100 هەزار لە هێزەکانی ئەم گروپە لە وەزارەتی بەرگری سوریا ڕاگەیاندبوو.