ئاب 14, 2025 20:33 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی هێزەکانی هەسەدە لە گەڵ ئەندامانی جولانی لە دەیرئەزوور

مێدیا سوورییەکان باسی ڕوودانی تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئەرتەش و هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا ناسراو بە هەسەدەیان کرد لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا

تێکهەڵچوونی  بەربڵاو بە چەکی سووک و ئارپی جی لە نێوان ئەندامانی جولانی و میلیشیاکانی هەسەدە  لە دەڤەری دەیر ئەزوور  هەروا درێژەی هەیە .تێکهەڵچوون لە نێوان سوپا و هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا  لە حاڵێکدا  بە دی هاتووە  کە پێشتر  سەرچاوە هەواڵییەکان لە ڕۆژی سێشەمەی ئەم هەفتەیە باسی سەفەری شاندێکی   سەربە هێزەکانی  دیموکراتیکی   سووریا  هەسەدە بۆ دیمەشقیان کرد بە مەبەستی    ئەنجام دانی  دانوستان و وتووێژ لە گەڵ حکومەتی  کاتیی جولانی .  لە هەمان حاڵدا  هێزەکانی دیموکراتیکی  سووریا  ڕایانگەیاند کە یەکەکانی  سەربە جولانی   گەشت لێدانەکانی خۆیان لە دەڤەری گەڕەکەکانی   شێخ مەقسوود  و  ئەشرەفییە  لە شاری حەڵەب پەرە پێی داوە  ئەو گەشت لێدانگەلە و هەروەها   جم و جوڵی  هێزە حکومییەکان لە ناوچەی دەیر حافر  لە پارێزگای حەڵەب  بنپێکرانی ڕێککەوتنی  ئاگربڕە . سەرچاوە خۆجێییەکان  لە باکووری  سووریاش  باسی  ڕوودانی تەقینەوە  لە دەڤەری  شاری  ئیدلەبیان کرد کە بە وتەی  دامەزراوە  فریاگوزارییەکان  تا ئێستا   دوو کوژراو و   چوار برینداری   بە جێی  هێشتووە . لە لایەکی دیکەوە بە زاڵ بوونی  هێزەکانی  جولانی بە سەر  ناوچەگەلێک لە سووریا و ئامادە بوونی   بەربڵاوی   ئەندامانی توندڕو لە  دامەزراوە ئاسایشیەکان شەپولی  نائەمنی و مڕۆڤ ڕفاندن   لەو وڵاتە  توندتر  بووەتەوە  بە پێی  ڕاپوڕتەکانی چاودێری مافی مڕوڤی سووریا تەنیا لە دە  ڕۆژ  لە مانگی  ژوئییە  17  مڕوڤ ڕفاندن  بۆ وێنە سێ ژن تومار کراوە لە کاتی   دەسەڵات بە دەستەوە گرتنی جولانی   لانیکەم  74 کچ و ژن  بە بەگشتیی  لە گومەڵگای عەلەوییەکان   ڕفێندراون   .

سەرپەیڤ