سەرلەنوێ جێگیر کردنەوەی ماشێنی جەنگیی جەولانی لەناوچە کەنارئاوییەکانی سووریا
ئاب 16, 2025 15:12 Asia/Tehran
ڕژێمی جەولانی لە سوریا دوای وەستانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی جارێکی دیکە ماشێنی جەنگیی خۆی بەمەبەستی سەرکوتکردنی عەلەوییەکان گواستەوە بۆ کەنارەکانی ڕۆژئاوای سوریا
گروپی ناسراو بە چاودێری مافی مڕوڤی سووریا ڕایگەیاند کە ماشێنی سەرکوتکردنی حکومەتی تیرۆریستیی جولانی لە سووریا جارێکی دیکە بەرەو کەنارەکانی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە و بەندەری تەرتووس هەنگاوی ناوە و کەرەستەی سەربازیی بەرفراوان لە لایەن وەزارەتی بەرگریی سووریاوە بۆ ناوچە کەنارییەکانی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە گواستراوەتەوە. هێزەکانی جۆلانی لە پەلامارەکانی مانگی مارسدا زیاتر لە هەزار و 500 عەلەوییان کوشت کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵ بوون. هەزاران تیرۆریستی بیانی کە بەشدارییان لە تێکهەڵچوونە ناوخۆییەکانی سوریادا کردووە، داوایان لە ڕژێمی جۆلانی کردووە ڕەگەزنامەی سوریایان پێبدات