بریندار بوونی 7 زایۆنیستی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i441023-بریندار_بوونی_7_زایۆنیستی_لە_سووریا
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە جەبەل ئەلشێخی سوریا، حەوت سەربازی زایونی برینداربوون
(last modified 2025-08-20T12:14:46+00:00 )
ئاب 20, 2025 17:42 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی 7 زایۆنیستی لە سووریا

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە جەبەل ئەلشێخی سوریا، حەوت سەربازی زایونی برینداربوون

. میدیاکانی  ڕژێمی زایونی  ئەمڕۆ (چوارشەممە) بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە جەبەل ئەلشێخی سوریا، حەوت سەربازی زایونی برینداربوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە کاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبێکی کۆن لە ناوچەی جەبەل ئەلشێخ، و تەقینەوەی  بومبەکە  حەوت سەربازی  زایونی  بریندار بوون کە حاڵی چوار سەربازی زایونی نالە بار  ڕاگەیندراوە  . لە حاڵێکدا کە   ئەرتەشی  ڕژێمی زایونی ناوچەگەلی زۆری سوریای داگیرکردووە و بەردەوامە لە  پەلامارەکانی  بۆ سەر گەلی سوریا، حکومەتی کاتیی  جۆلانی نەک هەر ئیدانەی ئەم تاوانانەی سوپای تێرۆر ناکات، بەڵکو میدیاکان  باسی کوبوونەوەیەکیان کرد لە نێوان  وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا و شاندێکی زایۆنیستی لە پاریس .