ئاب 20, 2025 18:12 Asia/Tehran
  • ئاشکرا بوونی بڕیاری حکومەتی جۆلانی بۆ پەلامارکردنە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا

سەرچاوەیەک لە ئەرتەشی سوریا ئاشکرای دەکات، حکومەتی کاتی جولانی بەنیازە پەلامار بکاتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریا ئەگەر ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و جۆلانی جێبەجێ نەکرێت

. ڕۆژنامەی  (دێ نەشناڵ )ی ئەمریکی  بە گێڕانەوە لە  سەرچاوەیەکی  ئەرتەشی سوریاوە ئاشکرایکردووە، ئەگەر ڕێککەوتنی نێوان مەزلوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە و جولانی سەرۆکی حکومەتی کاتی سوریا، جێبەجێ نەکرێت، سوپای سوریا بەنیازە  بەرلە ئوکتوبری ئەمساڵ هێرشە بەرفراوانەکەی بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارێزگاکانی ڕەقە و دێرەزۆر کە لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدان،  دەستپێبکات. بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، هێزێکی 50 هەزار کەسی بە پاڵپشتی هۆزە عەرەبەکان کۆکراونەتەوە بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و بێ گومان ئەم هێرشە بە ئاگاداری ئەمریکا دەستپێدەکات. بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، نیگەرانیی ئەمریکا لەم پێوەندییەدا یەکدەگرێتەوە لەگەڵ هەڵوێستی تورکیا سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی هەسەدە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

سەرپەیڤ