ئه‌یلوول 06, 2025 16:45 Asia/Tehran
  • عەلەوییەکانی سوریا گروپێکی نوێی چەکداری پێکدێنن

لە نێو گۆڕەپانی سەربازیی ئاڵۆزی سوریادا گروپێکی نوێی چەکداری بەناوی "پیاوانی نور – سەرایا ئەلجواد" لە ناوچە عەلەوینشینەکانی سوریادا ڕاگەیەندرا و بەرپرسیارییەتی چەند هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی ئاسایشی حکومەتیشی گرتوەتە ئەستۆ.

بەگوێرەی میدیا عەرەبیەکان، گروپی "سەرایا ئەلجواد" لە ٢ی مانگی ڕابردوودا لاپەڕەیەکی لە فەیسبوک دروستکردوە و بەپێی دوو راگەیەندراوی جیاواز ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق ئەنجام دەدات.

لە یەکەم ڤیدیۆیی گروپەکەدا کە ڕۆژی ١٤ مانگی رابردوو تۆمارکراوە، دەنگی وێنەگرەکە دەبیسترێت کە دەڵێت، "ئەو هێرشەی وێنەی گیراوە، ئۆتۆمبێلێکی سەر بە ئاسایشی گشتی  حکومەتی دیمەشقە و تۆڵەسەندنەوەی ڕۆحی هەموو شەهیدەکانیان بوە".لە گرتەیەکی ڤیدیۆی دیکەدا کە هەمان گروپ بڵاویکردوەتەوە، وێنەگرەکە پرۆسەیەکی هێرشکردنە سەر شوێنێکی حکومی تۆمار دەکات کە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ "بەشار میهوب و هاوڕێکانی" هاتووە و لە ١ـی ئەم مانگەدا ئەنجامدراوە.

سەرپەیڤ