چاودێری مافی مرۆڤی سووریا: دوای کەوتنی ڕژێمی ئەسەد 11هەزار کەس کوژران
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند لەماوەی 9 مانگی ڕابردوو دا و دوای کەوتنی ڕژێمی ئەسەد زیاتر لە دە هەزار و 600کەس لە میانی شەڕ و تێکهەڵچوونە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە کوژراون .
چاودێری مافی مڕۆڤی سوریا ڕایگەیاند لە ماوەی چەن مانگی خۆێناوی دوای کەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا ، هەزاران جەنایەت لە سەرانسەری ئەو وڵاتدا ڕووی داوە و لانیکەم ١٠ هەزار و ٦٧٢ کەس لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا لە ئەنجامی شەڕ و ململانێ ناوخۆییەکانی سوریا کوژراون. لە بەیاننامەی چاودێری مافی مروڤی سووریا هاتووە لە نێو ئەو قوربانیانەدا، سێ هەزار و ٢٠ هاووڵاتیی سووری لە سەردەمی ڕژێمی جۆلانیدا لە سێدارە دراون. دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، تاوانی بەرفراوان و کوشتنی بەکۆمەڵ لەدژی گرووپە جۆربەجۆرەکان لە سووریا بەردەوامە و کەمینەکانیش لەوانە دەروزیەکان کە ڕووبەڕووی هێرشی دووبارە و بەردەوام بوونەتەوە، سەدان کەسیان کوژراون