پەلاماری ئەندامانی "جۆلانی" بۆ سەر پێتەختی سوریا و شوێنە ئاینییەکان
ئهیلوول 13, 2025 21:55 Asia/Tehran
سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە پەلاماری ئەندامانی ژێر فەرماندەیی جۆلانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی پێتەختی سوریا و شوێنە ئاینییەکان توندتر بووەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا پەلاماری ئەندامانی ژێر فەرماندەیی جۆلانی بۆ سەر نۆ ناوچەی ئا وه دان لە ڕۆژهەڵات و باشوور و باکوری دیمەشقی پایتەختی سوریا توندتر بووەتەوە. ئەم پەلامارانە بە مەبەستی دەرکردنی هۆزە جۆراوجۆرەکان بە تایبەت عەلەوییەکان لەو ناوچانە و جێگیر کردنی بنەماڵەی خۆیان لەو ناوچانە بە ڕێوە دەچێ . بەهۆی ئەو پەلامارانە سەدان خێزانی سووری ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن. هەروەها مەسیحییەکان لەم پەلامارانەی تیرۆریستانی جۆلانی لە ئەماندا نەبوون پێدەچێت ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی بەدوای گۆڕینی دیمۆگرافیای پێیتەختی سوریادا بێت.