ئه‌یلوول 15, 2025 17:10 Asia/Tehran
  • دواخرانی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی سووریا بەبیانووی تۆکمەنەبوونی پێشەکییەکان

کاربەدەستانی هەڵبژاردنەکانی سووریا ئیدیعا دەکەن کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی ئەم وڵاتە بە هۆی ئەوەی ناویان ناوە " تۆکمە نەکرانی میکانیزمی جێبەجێ کران و لێکدانەوەی شیاوەتیەکان " بۆ کاتێکی تر دواخرا.

" نەوار نەجمە" نوێنەری لێژنەی هەڵبژاردنەکانی سووریا وتی ئەم لێژنەیە هێشتا نەیتوانیوە داڕشتە پێویستەکان بۆ ڕێکخستنی دەنگ وەرگرتن و وەرگرتنی بەربژارەکان تۆکمە بکات وهەربەم هۆیەوە هەڵبژاردنەکان کە بڕیاربوو لە ١٥ هەتا بیستی سێپتەمبەر بەڕێوەبچێت، دەکەوێتە بەروارێکی تر. ناوبراو وتی:  دواخرانی پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەبێتە دەرفەتێک بۆ تاووتوێی ناوی بەربژارەکان بەمەبەستی بەدەستەوەگرتنی پۆستەکان لە دامەزراوەگەلی هەڵبژاردندا وهەڵسەنگاندنی ئەو داواکارییانەی خراوەتەبەردەست.

هێشتا بەرواری تازەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی سووریا دیاری نەکراوە. 

میدیاکانی سووریا پیشتر ڕایانگەیاندبوو کە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەل لە سێ پارێزگەی سوەیدا ، حەسەکە ، وڕەقە، بە هۆی " کیشە وئاستەنگی ئاسایشتی " کەوتووەتە دواوە. 

سەرپەیڤ