ئه‌یلوول 16, 2025 21:48 Asia/Tehran
  • یەکگرتنەوەی هێزەکانی هەسەدە و سوپای تازە بەسراوەتەوە بە پێکهاتنی سوپایەکی بەدیسیپلین

فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان ڕایگەیاند: مەرجی سەرەکیی یەکگرتنەوەی هێزەکانی هەسەدە و سوپای تازەی سوریا، پێکهاتنی سوپایەکی پسپۆڕ و گشتداگر و لە ئاستێکی باندایە.

ڕۆهەڵات عەفرین پێیداگرت: هێزەکانی ئێمە توانیان داعش شکست پێ بێنن و خاوەنی ئەزموونێکی زۆرن، هەر لەبەر ئەوەش دەبێ یەکگرتنەوەیان لەگەڵ هیزەکانی سوپای سوریا لە چوارچێوی پلان و بەرنامەیەکی ڕێکوپێک و میکانزیمێکی ورد و درووستی سەربازیدا جێبەجێ بکرێ. ڕۆهەڵات عەفرین وتیشی: ئەو سوپایەی بڕیارە پێکبێت دەبێ هەموووان بگرێتەوە. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هەسەدە ئامادەیە بۆ هەموو بژاردەیەک، بۆ ئەوەی  یەکێتییەکی دیموکراتیک و لامەرکەزی لە سوریا دەستەبەر بکرێ، جەختیشی کرد کە ئێمە پێبەندین بە بەردەوامیی دانوستانەکان و لیژنەکانیشمان ئامادەن، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووە.فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان سەبارەت بە وتووێژەکانی نێوان هەسەدە ودیمەشقیش وتی: "بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تەگبیری پێویستی بۆ سەردانی پاریس دەست پێکردبوو، بەڵام جۆلانی دوابەدوای سەفەرەکەی هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ پێتەختی سوریا، لە سەفەرەکەی پاریس کشایەوە. 

سەرپەیڤ