کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا: تووندوتیژی دژ بە عەلەوییەکان بەردەوامە
سەرۆکی کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا بە هۆشداری دان لە حاند بەردەوامبوونی شاڵاوی تووندوتیژی دژ بە عەلەوییەکان ڕایگەیاند کە لە دەستپێکی ئەم ساڵەی زایینیەوە تا ئێستا زیاتر لە 1400 شاروومەندی عەلەوی کوژراون.
پاولۆ پینیرۆ بارودۆخی مافی مرۆڤ لە سوریای بە تۆقێنەر وەسف کرد و وتی: "ڕووداوەکانی ئەمدواییە بۆتە هۆی زیاتربوونی ئێش و ئازارەکانی بەملوێنان کەس کە ئەوەش جەنایەتی جەنگییە."پاولۆ پینیرۆ جەختی کرد: "جگە لە دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵکی ئەو کەسانەی بەهۆی توندوتیژییەکانی مانگی مارچی ڕابردووەوە هەڵاتوون، کوشت و کوشتاری سەرەڕۆیانە و هەروەها لە بەندکردنی ئەندامانی کۆمەڵگای عەلەوی ئێستاش هەر بەردەوامە. پێنێرۆ ئاماژەی دایە توندوتیژییە خوێناوییەکانی پارێزگای سوەیدا ووتی: شەڕ و پێکدادانی نێوان ئەندامانی کۆمەڵگای درۆزی و هەروەها کەسانی چەکدار بۆتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 200 هەزار کەسی مەدەنی و سەدان کوژراو و برینداریشی لێ کەوتووەتەوە، زۆربەی قوربانییانیش سەر بە کۆمەڵگای درۆزین.