کوژرانی 11 هەزار کەس لەسوریا لەدوای ڕووخانی حکومەتی ئەسەد
تشرینی یهکهم 10, 2025 19:27 Asia/Tehran
چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند لەدوای ڕووخانی حکومەتی ئەسەدەوە تاکوو ئەمڕۆ نزیکەی 11هەزار کەس لەسوریا بەهۆی توندوتیژی و شەڕ گیانیان لەدەس داوە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆڕتە، لەو ژومارەیه 436یان منداڵ و 636 کەسیشیان ژنن کە بەهۆی ئێعدام و ئەشکەنجە و تەقینەوە و هێرشی چەکدارییەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا، کوژراون.
لەکۆی ئەو کوژراوانە ، سێ هەزار و 54 کەسیان بوونەتە قوربانی شەڕی تایفی کە تاقمی دەسەڵاتدار هۆکاری ئەو کوشتارە بووە.