درێژەی ئاوارە بوونی 200هەزار کەس لە ناوچەی سووەیدای سووریا
لە حاڵێکدا کە نزیکەی 3 مانگ لە تێکهەڵچوونەکانی سوەیدای سووریا تێپەڕ دەبێت زیاتر لە 200هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە هۆی نائەمنی و ترسی لەدەسدانی گیانیان هێشتا نەیانتوانیەوە بگەڕێنەوە بۆ ناو ماڵەکانیان .
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند ئاسەواری کاولکاری هەروا لە گوندەکانی ڕۆژئاوایی و باکووری سوەیدا دەبیندرێت و دانیشتوانی ئەو گوندانە دوای تێپەڕینی نزیک بە سێ مانگ لە ئاوارە بوونیان هێشتا ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناو ماڵەکانیان . ژوماری ئەوانە 170 هەزار تا 200 هەزار خەمڵێندراوە . تێکهەڵچوونەکان لە سوەیدای سووریا 13 ژوئیەی ڕابردوو لە نێوان هێزەکانی ڕژێمی تروریستی جۆلانی و دروزییەکان دەسپێکرا و ئەو تێکهەڵچوونگەلە جگە لە کوژرانی دەیان کەس، بووە هۆی ئاوارە بوونی دەیان هەزار دانیشتووی خۆجێیی ، سووتێندرانی نزیکەی 36 گوند و ئەنجامدانی تاوان دژی کەسانی مەدەنی دروزی و سارانشین .