لێژنەی سەربازیی و ئاسایشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتە دیمەشق
لێژنەیەکی سەربازیی و ئاسایشی بە نوێنەرایەتیی هەسەدە گەیشتە دیمەشقی پێتەختی سووریا
ئەو لێژنەیە پێکهاتوو لە فەرماندەرانی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا و بەرپرسانی هێزە ئاسایشیەکانی باکوور و ڕوژهەڵاتی سووریا بڕیارە لە گەڵ کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری و کاروباری ناوخۆیی حکومەتی کاتیی سووریا سەبارەت بە پرسە ئاسایشی و سەربازییەکان وتووێژ بکات . ئەو لێژنەیە لە حاڵێکدا بە نوێنەرایەتی لە هەسەدە چووەتە دیمەشق کە مەزڵوم عەبدی فەرماندەری گشتیی هەسەدە باسی کرد لە پێشکەوتن لە وتووێژەکانی سیاسی لە گەڵ حکومەتی کاتیی سوریا و ڕایگەیاند کە لایەنی سووری سەبارەت بە پرسی هەموارکرانەوەی دەستوور هەڵوێستێکی پوژێتیڤی گرتووەتە بەر . عەبدی هەروەها باسی کرد لە بەشداری هێزەکانی هەسەدە لە داڕشتی نوێی سوپا و وەزارەتی بەرگریی سووریا و ئامادەیی خەڵکی عەفرین بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ماڵەکانیان .