باشووری سووریا هەمدیس گرژیی تێکەوت
تشرینی یهکهم 15, 2025 15:51 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، شەڕ و پێکدادان لە سوەیدا هەڵکەوتوو لە باشووری سووریا، سەرلەنوێ هەڵایسایەوە.
سەرچاوە هەواڵییەکان باسی تەشەناو دەسپێکرانەوەی تێکهەڵچوونەکانیان کرد لە شاری سوەیدا هەڵکەوتوو لە باشووری ئەو وڵاتە. بەپێی ڕاپۆرە بڵاوکراوەکان، ژمارێک گەڕەکی شاری سوەیدا شایەتی شەڕی قورسی نێوان دەس و پێوەندییە چەکدارییەکان بوونە.
شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریا لە ١٣ی ژوولای ڕابردوو-وە لەنێوان هێزەکانی جۆلانی و دروزییەکاندا کە رژێمی زایۆنی پاڵپشتیی لێیان دەکرد، دەسپێبوو. ئەو تێکهەڵچوونانە جگە لە کوژرانی بەسەدان کەس، ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی خۆجێی، سووتاندنی نزیک بە ٣٦ گوند و ئەنجامدانی تاوانی زۆر دژی خەڵکانی سیڤیلی دروزی و سارانشینی لێکەوتەوە.