تێکهەڵچوونی توند لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و دەروزییەکانی سوریا
تشرینی دووهم 14, 2025 19:29 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لە تێکهەڵچوونی توند لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و دەروزییەکانی سوریا کرد.
سەرچاوە هەواڵەکان بڵاویانکردەوە، هێزەکانی جۆلانی سەرۆکی حکوومەتی سووریا و هێزەکانی دەروزی لە پارێزگای سویدە له چەند میحوەر تێکهەڵچوون. ئەم تێکهەڵچوونانە بە توندی لەچەن میحوەر بە جۆرەها چەکی سووک و قورس بەردەوامن. توندترین پێکدادان لە میحوەرەکانی مەجدەل و ڕیمە حازم لە ڕۆژئاوای سویدەیە. هەردوولا خەریکی ناردنی هێز و کەرەستەی بەرفراوانن بۆ میحوەرەکانی تێکهەڵچوونەکە و هەروەها کۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زایۆنیش بینراون کە خەریکی گەشتی ئاسمانی لە ناوچەکەدان ڕژێمی زایونی لە چەند مانگی ڕابردوودا بە بیانووی پڕ و پووچ بۆ وێنە بەرگریکردن لە دەروزیەکانی سوریا، بەجاران پەلاماری کردووەتە سەر خاکی ئەم وڵاتە.