گواستینەوەی کەرەستە سەربازییەکانی ئەمریکا لە حەسەکەوە بۆ باکووری عێراق
تشرینی دووهم 23, 2025 18:02 Asia/Tehran
هێزەکانی ئەمریکا بارێکی تازەی کەرەستەی سەربازییان لە یەکێک لە بنکەکانیان لە باشووری پارێزگای حەسەکە گواستەوە بۆ بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
کەرەستە سەربازییەکان بریتین لە ٢٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی، لەوانەش زرێپۆشی برادلی، کە لە دەروازەی سنووریی "وەلیدەوە" گواستراونەتەوە بۆ بنکەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەمریکا پرۆسەی بردنەدەرەوەی سەدان هێزی سەربازیی خۆی لە سووریا دەستپێکردووە. ئەم جموجۆڵانە هاوکاتە لەگەڵ ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ئەمریکادا بڵاو دەبنەوە لەبارەی هاتنەئارای گۆڕانکارییەکی بەرفراوانتر لە شێوازی جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە نێو خاکی سوریادا.