بارودۆخ لە "حومس"ی سووریا قەیرانیە
سەرچاوە سووریەکان ڕایانگەیاند، بارودۆخ لە حومسی سووریا و گردووپەڕەکەی، شپرزەو ئاڵۆزکاوە.
بەرپرسانی سووریا دوای کوژرانێکی کارەساتبار لە شاری حومس، قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارەیان ڕاگەیاندو سەبارەت بە هەوڵ و هەنگاوەکان لەمەڕ بەکارهێنانی ئەو بابەتە بۆ هێنانەدی پاشاگەردانی و تێکدانی هێمنیی ناوخۆیی، وشدارییان دا.
ئەمڕۆش بنکەیەکی سەرکردایەتی ئاسایشی ناوخۆی حومس لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە ژمارێک گەڕەکی ئەو شارە، داوای لەهەموو دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە کرد بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و تۆکمەکرانی هەوڵە مەیدانییەکان، پێبەندی ڕێکارە دەرکراوەکان بن.
لەلایەکی دیکەوە، نزیک بە ساڵێک پاش کەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەدو پڕووپاگەندەی بەربڵاوی حکومەتی جۆلانی لەبارەی ئەوەی کە سووریا چووەتەنێو قۆناخێکی تازەی گەشەکردن و فراژۆیی، ئێستا سووریەکان بەرەوڕووی راستیی تاڵی نرخی کارەبایە کە ژیانی رۆژانەی ئەوانی دژوار کردووەو بەملوێنان کەسی بەرەو هەژاری پاڵ پێوەناوە.
لە یەک ساڵی ڕابردوودا ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریا بۆ نموونە ناوچە عەلەوی نشین، درووزی نشین و کوردنشینەکان، شایەتی پەلامار و توندوتیژیی هێزەکانی ژێرفەرمانی جۆلانی بوون.