سەردەمی خوێناوی لە سوریا؛ زیاتر لە 1300 کوشتن و کۆمەڵکوژی لە سەردەمی جۆلانیدا
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا بڵاویکردەوە، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ حاڵەتی کوشتن و کۆمەڵکوژی لەو وڵاتە تومار كراوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ٨ی دیسامبری٢٠٢٤ەوە، تا ئێستا لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی جۆلانیدا، لانیکەم هەزار و ٣٤٨ کەس لە سوریا کوژراون و ٥٧٤ کەس بەهۆی هۆگریی هۆزی و تایفەیی گیانیان لەدەستداوە . ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە کوشتنەکان بە هۆی نەبوونی پاراستنی پێویست بۆ هاووڵاتیان و ناکۆکییە ناوخۆییەکان لە زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتەدا تەشەنەی کردووە و پاڵنەرە تائیفییەکانیش ڕۆڵی ڕاستەوخۆی هەبووە لە سەدان حاڵەتی کوشتن و کۆمەڵکوژی لە سووریدا.
هاوكات سەرچاوەیەكی ئاگادار باسی ترۆری یەكێك لە كەسایەتیەكانی عەلەوی كرد لە پارێزگای حومەس لە لایەن ئەندامانی جولانییەوە . سەرچاوەیەكی خۆجێیی ڕایگەیاند كە ئەندامانی ڕژێمی جولانی دەستیان كرد بە تروری مازن یوسف یەكێك لە عەلەوییەكانی سووری لە نزیكی ناوەندی كەلتووری پارێزگای حومس.
مازن یوسف كەسایەتیەكی بەناو بانگ و چالاك لە بوار ی كاروباری مرۆڤ دۆستانە بوو و پێشتر وەك بەڕێوەبەری مانگی سووری گەڕەكی ئەزەهرا لە حومس چالاكی د ەكرد