رفێندرانی دەیان ژن لە سووریاو دزرانی ئەندامانی جەستەیان
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند؛ بەدەیان ژنی عەلەوی لە سووریا ڕفێندراون و ئەندامانی جەستەشیان دزراوە.
سەرچاوەیەکی چالاک لەبواری مافی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاند کە لە ماوەی سێ حەوتەی ڕابردوودا لانیکەم چل ژنی عەلەوی لەو وڵاتە ڕفێندراون. وتیشی؛ ئەو ژنانە دانیشتووی دەورووبەری "جەبلە"، "حومس" و "بانیاس" بوونەو ڕوودانی تاوانی لەو چەشنە بەمانای مەترسیی گەورە دژی دۆخی مرۆیی و مافی مرۆڤ لە سووریا بەئەژماردێ. ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاند؛ ژمارێک لەو ژنانەی ئازاد کراون، باس لە پەلاماری دڕندانەی بکرانی ئەو تاوانکارییانەو دزرانی ئەندامانی جەستەی ژنانی دیکە دەکەن. بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند؛ شەڕ وپێکدادانی چەکداریی هەیە لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەکدارانی جۆلانی لە میحوەری دێرحافز هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی شاری حەڵەب. لەم دواییەدا، هەسەدە کەرەستەو چەکئامێرەکانی لە ناوچەی "تەبەقە" بەرەو "دێرحافز" لە نزیک بنکەکانی پشکنینی سوپا، گواستەوە.