کانونی یه‌که‌م 23, 2025 12:16 Asia/Tehran
  • دامەزرانی ئاگربەس لە حەڵەب

شەڕ و پێکدادانی نێوان هەسەدە و هێزەکانی جۆلانی بە کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی ١٧ کەس کۆتایی هات. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە وەڵامی داواکارییەکانی ئاگربەسدا، فەرمانی داوە بە سەرجەم یەکەکانی کە جارێ وەڵامی هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی کاتی نەدەنەوە.

ئێوارەی ڕۆژی رابردوو هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا و هێزەکانی هەسەدە  سەقامگیر لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب، شەڕ و پێکدادانی تووند لە نێوانیان ڕوویدا. پێکدادانەکان لە چوار گەڕەکی شێخ مەقسوود، ئەشرەفیە، جەمیلیە و سوریان چڕبوونەتەوە. حکومەتی کاتیی سوریا ڕایگەیاند، لەم پێکدادانانەدا دوو کەس کوژراون و ژمارێکیش برینداربوونە. هەروەها هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاندووە کە ١٧ هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشەکانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتیدا بریندار بوون. لە ئەنجامی ئەو پێکدادانانەدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیلیش ئاوارە بوونە.

سەرپەیڤ