پەلاماری قورسی هێزەکانی جۆلانی بۆسەر هەسەدەو شەڕ و پێکدادان لە حەلەب
سەرچاوە هەواڵییەکان باس لە شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و هێزەکانی جۆلانی لە حەلەب دەکەن.
هێزەکانی جۆلانی بە چەکی قورس، گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەبیان دایە بەر پەلامار. هەسەدە وێرای ئاماژە بە دەسپێکرانی پەلاماری قورسی هێزەکانی جۆلانی بۆسەر دوو ناوچەی حەلەب، ڕایگەیاند: هێزەکانمان بەوپەڕی ئامادەیی و خۆڕاگریی بەرەوڕووی پەلامارەکە، دەبنەوە. هەسەدە دەشڵێت، هێرشکاران رووبەڕووی زیانی گەورە بوونەوەو تائێستا ژمارێکی زۆر کوژراو و بریندار هەیە. ئەو پەلامارانە لەکاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو، مەزڵوم عەبدی و جۆلانی ڕێککەوتبوون و دوای ئەو ڕێککەوتنەش، ڕێککەوتنێکی جیاواز لەسەر حەلەبیش کرابوو بەڵام پاش کوشت و بڕی عەلەویی و دروزیەکان و پەلاماری دەس و پێوەندییەکانی جۆلانی بۆسەر بەنداوی تشرین و کوردەکان لە عەفرین ئەمجارەش ڕێککەوتنی نێوان هەسەدەو هەتەشە نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک و بێ ئاکام مایەوە. هەسەدە دەڵێ؛ حکومەتی کاتیی جۆلانی بەنیازە کەسانی سیڤیل دەربکا و ئەو گەڕەکە کوردنشینانەش بکاتە ناوچەیەکی تەواو شەڕتێدا بەمەبەستی داگیرکرانی ئاسانتریان.