مشتومڕی هەسەد و جۆلاني له تەبقە و حەلەب
دوایین زانیارییەکان لەبارەی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی جۆلاني ئاماژە بە بەردەوامیی گرژییەکان دەکەن، هەرچەندە لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا هەسەدە لە بەشێک لە ناوچەکان کشاوەتەوە.
شەڕ و پێکدادانەکان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەلەب، دەوروبەری شاری تەبقە لە پارێزگای رەقە و کێڵگە نەوتییەکانی نزیک ئەو ناوچانە چڕبوونەتەوە. هەردوولا باس لە پێکدادانی سەخت دەکەن بە بەکارهێنانی تۆپ، چەکی سووک و درۆن، بەڵام شەڕەکە لە هەموو بەرەکاندا فراوان نییە.
هێزەکانی حکومەتی جۆلاني دەڵێن، دوای کشانەوەی هەسەدە، تەواوی ناوچەکەیان کۆنترۆڵ کردووە. بەڵام هەسەدە "خۆی رێکدەخاتەوە"، درۆن بەکاردەهێنێت و بەپێی رێککەوتنەکان نەکشاوەتەوە. حکومەتي كاتي ناوچەکانی بە "ناوچەی سەربازیی داخراو" ناساندووە بۆ پاساوی پێشڕەوییەکانی و داوا لە هەسەدە دەکات بە تەواوی بۆ رۆژهەڵاتی فورات بکشێتەوە.
هەسەدەش حکومەت بە پێشێلکردنی رێککەوتنی کشانەوە تۆمەتبار دەکات و دەڵێت هێرشەکان ئەو ناوچانەشی گرتووەتەوە کە نابێت بکرێنە ئامانج. هەسەدە وشداری دەدات کە لەدەستدانی ئەو ناوچانە مەترسی لەسەر زیندان و کەمپەکانی شوێنی ڕاگرتنی تیرۆریستانی داعش درووست دەکات.