دەقی رێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە
کانونی دوھەم 19, 2026 17:58 Asia/Tehran
جۆلاني و فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد كە بە رێككەوتنی ئاگربەست و تێكەڵاوكردنی تەواوەتی ناسراوە
دەقی ڕێککەوتنی نێوان جۆلانی و هەسەدە بەم شێوەیە:
- ئاگربەستێکی دەستبەجێ و گشتگیر لە هەموو بەرەکان و هێڵەکانی بەریەککەوتن لە نێوان هێزەکانی حکومەتی جۆلانی و هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەگەڵ کشانەوەی هەموو یەكە سەربازییەکانی هەسەدە بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ دووبارە بڵاوبوونەوە.
- رادەستکردنی تەواوەتی و دەستبەجێی ئیداری و سەربازیی پارێزگاکانی دەیرەزورو رەققە بە حکومەتی سوریا، كە گواستنەوەی سەرجەم دامەزراوەو بنکە مەدەنییەکان دەگرێتەوە، لەگەڵ دەرکردنی بڕیاری دەستبەجێی جێگیرکردنی فەرمانبەرانی ئێستا لە ناو وەزارەتە پسپۆڕەکانی حکومەتی سوریادا.
- تێکەڵکردنی سەرجەم دامەزراوە مەدەنییەکان لە پارێزگای حەسەکە لە ناو دامەزراوەکانی حکومەتی سوریا و یەكە کارگێڕییەکانی.
- رادەستكردنی تەواوی دەروازە سنورییەکان، کێڵگە نەوتییەکان و کێڵگەکانی گاز لە ناوچەکە بە حكومەتی سوریا، کە پاراستنیان لەلایەن هێزەكانی حكومەتەوە دابین دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەرچاوەکان بۆ حکومەتی سوریا.
- سەرکردایەتیی هەسەدە پابەند دەبێت بەوەی پاشماوەکانی دەوڵەتی پێشوو لە ناو ریزەکانیدا لەخۆنەگرێت، لەگەڵ رادەستكردنی لیستی ناوی ئەو ئەفسەرانەی لە پاشماوەکانی دەوڵەتی پێشوون و لە ناوچەکانی باکوری روژهەڵاتی سوریادان.
- حکومەتی سوریا پابەند دەبێت بە بەردەوامبوون لە جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش وەک ئەندامێکی کارای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
- و کارکردن بۆ لێکتێگەیشتنەکان سەبارەت بە گەڕانەوەی سەلامەتی شکۆمەندانەی دانیشتووانی ناوچەکانی عەفرین و شێخ مەقسود بۆ سەر ماڵ و حاڵیان.