١٢٠ زیندانیی داعش لە شەدادێ هەڵاتن
کانونی دوھەم 20, 2026 18:02 Asia/Tehran
هەسەدە: چەکدارانی سوریا دەرگایان بۆ کردنەوە
نزیکەی١٢٠ چەکداری داعش لە زیندانی شەدادێ لە گوندەواری حەسەکە هەڵاتوون، ئەو زیندانەی کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات -هەسەدەدا بوو.
هەسەدە دەڵێت چەکدارانی سەربە حکومەتی جۆلاني هێرشیان کردۆتە سەر زیندانەکە و دەرگەیان بۆ هەزاران داعشی کردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هەسەدە، زیندانی شەدادێ شوێنی ڕاگیردرانی نزیکەی ١٠٠٠ چەکداری داعشە.
پێشتر ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە وشداریی دابوو لەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە جۆلاني بە مەبەستی دروستکردنی بشێوی، زیندانەکانی تایبەت بە ڕاگرتنی ئەندامانی داعش و کەمپەکانی تایبەت بە بنەماڵەکانیان دەکەنە ئامانج. هەسەدە وشدارییدا، ئەم هێرشە لەم کاتە هەستیارەدا مەترسییەکی گەورە بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات و هەلی پێویست دەڕەخسێنێ بۆ بشێوی و تیرۆر.