شەڕ و پێکدادانی قورس لە دەوروبەری کەمپی هۆل
هەسەدە دەڵی: هێزەکانی جۆلانی بەنیازی ئازادکردنی زیندانییەکان بوون.
هێزەکانی جۆلانی دەڵێن: هێزەکانی هەسەدە پاسەوانیی کەمپی هۆلیان بەجێهێشتووە و رێگەیان بە دەستبەسەرکراوان داوە بچنە دەرەوە. هەسەدەش دەڵێت، رووبەڕووبوونەوەیەکی تووند لە دەوروبەری کەمپەکەدا هەیە.
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی جۆلانی رایگەیاند، هەسەدە "پاسەوانیی کەمپی هۆلیان لە پارێزگای حەسەکە بەجێهێشتووە، بەوەش دەرگایان بۆ دەستبەسەرکراوانی نێو کەمپەکە کردووەتەوە تاوەکو بچنە دەرەوە."
تاوەکو ئێستا هەسەدە هیچ لێدوانێکی لە بارەی چۆڵکردنی کەمپەکە نەداوە، بەڵام لە راگەیێندراوێکی بە پەلەدا رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەیەکی تووند لە دەروربەری کەمپەکە هەیە، کە بە هەزاران بنەماڵە و ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدایە.
بارودۆخی مەیدانی بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێتە پێشەوە؛ هەسەدەش دەڵێت كه هێزەکانی جۆلانی جارێکی دیکە به چەکی قورس و درۆن هێرشیان کردووەتەوە سەر زیندانی ئەقتان.
"فەرهاد شامی وتهبێژی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) وتی " هێزەکانی جۆلانی هەوڵی زۆر دەدەن گرتووخانەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، یان بە تۆپ و مووشەک بۆردوومانی دەکەن، تاوەکو پەیامێک بۆ زیندانییەکان بنێرن و یاخی ببن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون." ناوبراو ئاشکراشی کرد، شکستیان بە هەوڵێکی یاخیبوون لە زیندانەکە هێناوە.