ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: رۆڵی ئەمریکا لە دەسدرێژیکردنەسەر یەمەن، تەواو ڕوون و ئاشکرایە
کانونی دوھەم 22, 2026 19:15 Asia/Tehran
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: دەسدرێژیکردنەسەر یەمەن بە پیلانێکی داڕێژراو لەلایەن ئەمریکا، ئینگلیز و رژێمی زایۆنیستی و جێبەجێکرانی هاوپەیمانییەک بە سەرۆکایەتی عەرەبستان ئەنجامی گرتووە.
"سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین" پێی داگرت؛ سامانی مەزنی نەوتی بەتایبەت لە پارێزگاکانی حەزەرموت و ئەلموهرەو دۆخی ستراتژیکی یەمەن، هۆکاری سەرەکیی تەماحکاریی وڵاتانی دەسدرێژیکەرە. سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین وشداریی دا؛ بێتوو یەمەن بەتەواوەتی داگیربکرێ، ئەو وڵاتانە لە دۆخە جوگرافیاییەکەی بۆ دامەزراندنی پێگەسەربازییەکان و بەرەوپێش بردنی ئامانجە ئیستعمارییەکانیان کەڵک وەردەگرن. وتیشی: رۆڵی ئەمریکا لە دەسدرێژیکردنەسەر یەمەن هەر لە رۆژانی سەرەتاییەوە تابە ئەمڕۆ بەتەواوەتی ڕوون و حاشاهەڵنەگر بووە.